سەرەرای دۆخی خراپی وڵاتەكە ئێران مانگی پێنج هەڵبژاردن دەكات

:: PM:12:13:12/04/2026 ‌
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رای گەیاند، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەكە لە ماوەی رابردوودا بەناو سێ رووداوی گەورەی سەربازیدا تێپەریوە، بەڵام ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن لە 1/5/2026 تەواو بوون. 

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رای گەیاند، لەم ماوەدا وڵاتەكە بەدۆخێكی سەختدا تێپەری، جەنگی 12 رۆژە، رووداوەكانی مانگی یەك و جەنگی رەمەزان)، بەڵام ئەوانە واناكەن هەڵبژاردن نەكرێت.

گوتی، ئێران دەیەوێت لە رێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە پەیامێك بنێرێت كە شەرٍِ كاریگەری لەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت نەبووە.
 بەرپرسانی تاران پێیان وایە بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردن، پێگەی تیمە دانوستانكارەكانیان لە بەرامبەر ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بەهێزتر دەكات.

عەلی زەینیوەند، سەرۆكی ناوەندی هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە رەنگە "وەستان یان پچڕانێك" لە كارەكاندا دروست بووبێت، بۆیە فەرمانی بە پارێزگارەكان كردووە بە خێرایی قەرەبووی بكەنەوە و هەموو هێزە تەناهییەكان  لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ پاراستنی پڕۆسەكە.




وشە - سۆران عەزیز