سەركردەیەكی چوارچێوەی
هاوئاهەنگی شیعە ئاشكرای دەكات هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر گفتوگۆی لەگەڵ میلیشیاكان
كردووە و ئامادەن هێرشەكانیان رابگرن.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ی نیسانعامر فائیز سەرۆكی هاوپەیمانی تەسمیم كە بەشێكە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشكرای دەكات
عامری گفتوگۆی لەگەڵ میلیشیاكان كردووە بۆ ئەوەی هێرشەكانیان لەناو عێراق رابگرن.
بەگوتەی فائیز عامری سەركەوتوو
بووە، لەوەی میلیشیاكان ئاگربەست رابگەینن بەو مەرجەی ئیسرائیل و ئەمەریكا هێرشیان
نەكاتە سەر.
ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئەمەریكا
پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لیژنەی باڵای ئەمەریكا و عێراق بۆ رێگرتن لە هێرشی
میلیشیاكان كۆبوونەتەوە، ئەمەریكا چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكانی حكوومەتی عێراق دەكات.
لە ماوەی رابردوودا میلیشیاكانی
ئێران لە عێراق بەردەوام هێرشیان دەكردە سەر هەرێمی كوردستان و شاندە دیپلۆماسییەكان
لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ و دامەزراوە گرنگەكانی عێراق، چەندان هاووڵاتی سڤیل لەو
هێرشانە كوژران.