چاودێرێكی سیاسیی: نزار ئامێدی نوێنەرایەتی گەلی كورد ناكات

:: PM:05:07:12/04/2026 ‌
 چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە كە یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەموو سازشێك بۆ دژەكانی گەلی كورد دەكات و ئێستە سەرۆك كۆمار نوێنەرایەتی گەلی كورد ناكات، چونكە بە دەنگی میلیشیاكان دانراوە. 

بە دەست تێكەڵكردن وەك هەمیشە یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری لە عێراق پڕكردەوە و ئەوەی ناڕەزایی كوردی رەسەنی لێ‌ كەوتەوە، چونكە ئەوانەی یەكێتی هاوپەیمانی لەگەڵ پێكهێناون ئەوانەن كە بە درۆن هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج. 

حوسێن ئەحمەد چاودێری سیاسیی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەوانەی ئیدارەی ئەو عێراقە دەكەن بەناسنامە عێراقیین و بە ئەقڵییەت عێراقی نیین و سیاسەتی دەرەكی جێبەجێ دەكەن، گەلی عێراقی وەك كارتۆن تەماشا دەكرێت.

زیاتر گوتی، ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ناتەندروستە، لە عێراق و سەرۆكایەتی كۆمار هیچ بەرژەوەندییەكی گەلی كوردی نەپاراستووە، ئەوانەی دەنگیان بەو سەرۆك كۆمارە داوە مووچەی خەڵكی كوردستان دەبرن و بۆردمانی ژێرخانی ئابووری كوردستانیان كردووە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، شەڕ بۆ پۆستی سەرك كۆمار شەڕێكی دۆڕاوە، ئەو پۆستە بۆ چەوساندنەوەی خەڵكی كوردستان بەكار دەهێندرێت، نزار ئامێدی نوێنەری خەڵكی كوردستان نییە، پارتی پشتیوانی ناكات وەك حزبێكی گەورە خاوەن ملیۆن و نزیكەی 200 هەزار دەنگ، پارتی لە پەرلەمان شەرعییەتی نەدا بە سیستەمێكی داگیركراو.

دووپاتی لەوە كردەوە كە نزار ئامێدی دەبێتە هۆی دروستكردنی حكوومەتێك لە دهاتوودا خەڵكی كوردستانی پێ دەچەوسێندرێتەوە، ئێستە نزار ئامێدی نوێنەری یەكێتییە نەك گەلی كورد لە بەغدا.

هەڵەبجە / عەزیز هەورامی



وشە - وشه‌