بەشێوەیەكی زۆر سادە و بەبێ ناوهێنانی، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی كردووە كە لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دانراوە، بەڵام میدیای یەكێتی وەك درۆی هەمیشەییان نووسیوویانە " واشنتۆن".
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق بەشێوەیەكی سادە پیرۆزبایی لە پەرلەمانی عێراق كردووە كە كەسێكی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاری كردووە. پەیامەكە ئەوەندە سادەیە لە پیرۆزبایی دانانی بەڕێوەبەرێكی گشتیی دەچێت.
كەچی میدیای یەكێتی كردوویانە بە هەواڵ و وا بە خەڵكی كوردستان و عێراقی دەفرۆشنەوە كە "وشنتۆن پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات". ئەوان هێشتا نەگەیشتوون بەوەی كە راستیی زوو ئاشكرا دەبێت و تەمەنی درۆ لە جاران كورتتر بووە.
بە هاوپەیمانی یەكێتی لەگەڵ ئەو گرووپ و میلیشیایانەی كە كوردستان بۆردمان دەكەن و وەك پاداشتنی خیانەت، دوێنی كەسێك بەناوی نزار ئامێدی لە پۆستی سەرۆكی كۆمار دانرا، بەڵام تا ئێستە لە ئاستی باڵای وڵاتان وەكو كەس پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە و دانانی ئەو كەسە نەكراوە.