ترەمپ: ئێران بە هاوشێوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا هەنگاو دەنێت

:: PM:05:58:12/04/2026 ‌

دوای شكستهێنانی دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمەریكا و ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات كە پەرەسەندنێكی گەورە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران روو دەدات، دووپاتی كردەوە، بەمنزیكانە گەمارۆ و سزا دەخەنە سەر گەرووی هورمز.

ترەمپ بە "فۆكس نیوز"ی راگەیاند، گەمارۆكە تەواوی كەشتییەكان دەگرێتەوە كە هاتوچۆ بە گەرووەكە دەكەن، یاساكە ئەوە دەبێت یان هەموو شتێك یان هیچ، بۆیە ئەمەریكا بە كردەنی دەستی بە كۆكردنەوەی هێزە دەریاوانییەكانی كردووە و كەشتیگەلێكی گەورەی سەربازی بەرەو گەرووی هورمز جموجۆڵ دەكات. 

ترەمپ باسی ئەوەی كرد كە دوێنێ دوو كەشتیی سەربازیی ئەمەریكا بێ هیچ كاردانەوەیەكی ئێران بە گەرووەكەدا تێپەڕیون، بۆیە ئەگەری هەیە ئەوەی بەسەر ئێران دێت هاوشێوەی ڤەنزوێلا بێت، هاوكات ترەمپ پێشبینیی گەڕانەوەی ئێرانی بۆ دانوستانەكان و سازشكردنی گەورەی كرد، پێشتریش هەڕەشەكان بە لەناوبردنی شارستانیەتی ئێرانی، یەكێك بوو لەو هۆكارانەی پاڵی بەوان نا بۆ دانوستان. 

ترەمب دووپاتی كردەوە كە دەتوانم لە ماوەی یەك سەعات كەرتی وزەی ئێران لەناو ببەم، بەڵام ئەوەم پێ ناخۆشە، ئێران هیچ كارتێكی لە گفتوگۆكان نییە، سەرۆكی ئەمەریكا زیاتر گوتی، لەو ساتەوە هێزی دەریاوانیی ئەمەركیا تەواوی كەشتییەكان بەرەو گەرووی هورمز دەوەستێنن، بەمنزیكانە دایدەخەین، وڵاتانی تریش لەو كارە بەشداری دەكەن.

ئاماژەی كرد، دەست دەكەین بە لەناوبردنی ئەو مینە دەریاییانەی ئێران لە گەرووی هورمز چاندوویانە، هەر ئێرانییەكیش تەقە لە ئێمە یان كەشتییەكانی تر بكات، لەناوی دەبەین، لە دوای نەگەیشتن بە رێككەوتن لە دانوستانەكانی پاكستان، ئەمەریكا ئامادەیە بۆ لەناوبردنی ئێران لە ساتی گونجاودا.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل