هێرشەكەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بووە خاڵێكی وەرچەرخان بۆ ناوچەكە، بووە ئاگرێك و چەند وڵاتێكی گرتەوە، غەزە و سووریا و لبنان و یەمەن و عێراق تا گەیشتە قووڵایی ئێران، بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە باشووری لبنانەوە رای گەیاند كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی.
نەتنیاهۆ لە باشووری لبنان بە هاوەڵی ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەناهیی ئیسرائیلی گوتی، هێرشمان بۆ سەر ئیسرائیل لە خاكی لبنانەوە پووچەڵ كردەوە، ئێستە ئێران و بەرەی موقاوەمە لەپێناو مانەوەیان شەڕ دەكەن، بۆیە رووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان بەشێوەیەكی ریشەیی گۆڕی و كارێكی زۆر گەورەمان ئەنجام دا و دەستكەوتی زۆر گەرەشمان هەبوو.
ئەمڕۆ ئیسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و ئیال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل هاوەڵی نەتنیاهۆیان لە سەردانەكە بۆ باشووری لبنان كرد، كاتس دووپاتی كردەوە، حەسەن نەسروڵا لە تێگەیشتنی جوو هەڵەی كرد، لەوە تێنەگەیشت كە جوو گۆڕاون، كۆتایی ئەو لە ژوورێكی داخراو بوو، ئەوان تێنەگەیشتن.