وەزیری جەنگی ئەمەریكا رای گەیاند، هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی تێكشكاوە و هیچ سیستمێكی بەرگری لە وڵاتەكەیشدا نەماوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریكا باسی لەوە كرد، تەواوی مووشەك و درۆنەكانی ئێران خراونەتە خوارەوە و زیاتر لە 800 هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام دراوە كە تەواویان ئامانجەكانیان پێكاوە.
هەروەها گوتی، فەرماندە باڵاكانی ئێران لەناوبراون، بژارەیەكی ناعەقڵانەیان كردبوو كە هەوڵیاندابوو درۆن دروست بكەن، و ئەو ناواندانەیان لەناوبران.
وەزیری جەنگی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە ترەمپ دەسەڵاتی هەبوو بە چەند خولەكێك ژێرخانی ئابووری ئێران لەناو ببات، بەڵام ئەوەی نەكرد و ئێران ئێستە باشتر دەزانێت كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بدات.
پیت هێگسێت دووپاتی لەوە كردەوە، پێویستە ئێران رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكادا بكات و ئێستە گەمارۆی بەندەرەكانی ئێران دەستی پێ كردووە.