ترەمپ: كەشتی ئێران نزیك بێتەوە بێ بەزەییانە لێیان دەدەین

:: PM:05:36:13/04/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، هێزی دەریایی ئێران لە بنی دەریاكەدایە، بە تەواوی تەفروتونا بوون كە ژمارەیان زیاتر لە 158 كەشتی بووە.

ئەمڕۆ دووشەم 13ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكدا رای گەیاند، هێزی دەریایی ئێران لە بنی دەریاكەدایە، بە تەواوی تەفروتونا بوون كە ژمارەیان زیاتر لە 158 كەشتی بووە. 

زیاتر نووسیویەتی، "ئەوەی كە لێمان نەداوە ژمارەیەكی كەمە لەوانەی كە خۆیان پێی دەڵێن كەشتییە هێرشبەرە خێراكان، چونكە ئێمە بە هەڕەشەیەكی ئەوتۆمان دانەنابوون".

دووپاتی دەكاتەوە كە ئەگەر هەركام لەو كەشتییانە لە گەمارۆ دەریاییەكەمان نزیك ببنەوە، دەستبەجێ لەناو دەبرێن، بە بەكارهێنانی هەمان ئەو سیستمی كوشتنەی كە دژی بازرگانانی مادەی هۆشبەر لەسەر بەلەمەكان لە ناو دەریا بەكاری دەهێنین. "كارەكە خێرا و بێ بەزەییانەیە".


وشە - وشه‌