سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕێكی هه‌واڵی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، كه ئه‌و بیر له‌وه ناكاته‌وه، ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژ بكاته‌وه.
دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به تۆڕی هه‌واڵی ئه‌بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، دۆخه‌كه به جۆرێك له جۆره‌كان كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن باشترین چاره‌سه‌ره، چونكه به‌مشێوه‌یه ده‌توانن دووباره خۆیان بنیات بنێنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه واده‌كه درێژ بكه‌مه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل به نێوانگیری پاكستان و دوای هه‌وڵێكی چڕ و پڕ هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌ییان ڕاگه‌یاند و شه‌مووی ڕابردوو یش 11ی نیسان/ئه‌پریل یه‌كه‌م دانیشتنی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات به سه‌رۆكایه‌تی جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د باقر قالیباق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بێ گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك به‌ڕێوه چوو.
ئێسته له‌و دوو هه‌فته‌یه‌ی ئاگربه‌ست هه‌شت ڕۆژی تێپه‌ڕبووه و ته‌نیا شه‌ش ڕۆژ ماوه‌ته‌وه و ڕۆژی 21ی نیسان/ئه‌پریل دوو هه‌فته‌ی ئاگربه‌ست كۆتایی دێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تا ئێسته هیچ ئه‌گه‌رێكی گه‌یشتنی هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتن یان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست بوونی نییه.