دوێنێ سێشه‌م هه‌واڵ و زانیاری زۆر له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بڵاوكرایه‌وه و به‌شێك له زانیارییه‌كانیش باسیان له‌وه ده‌كرد، كه تا ئێسته ڕوون نییه كه شاندی هه‌ردوولا به هه‌مان پێكهاته‌ی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌بن، یان له ئاستی نزمتره‌وه هه‌ردوولا به‌شداری گه‌ڕی دووه‌م ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مجاره‌یش جه‌ی دی ڤانس سه‌رۆكی شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر یاوه‌ری ده‌كه‌ن.
دوێنێ سێشه‌م میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌م گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان له پاكستان یان جنێڤ ئه‌نجام بدرێت، هاوكات پاكستان ده‌سپێشخه‌ری بۆ میوانداریكردنی گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان كرد، سه‌رچاوه‌كانیش دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه به‌منزیكانه شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئیسلام ئاباد، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی واده و شوێنی دانیشتنی دووه‌م دیار نییه.
چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌ك به تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكیان ڕاگه‌یاندووه، كه بۆ گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان، به‌هه‌مانشێوه‌ی پێشوو، جه‌ی دی ڤانسی جێگری سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ یاوه‌ری ده‌بن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه تره‌مپ هه‌رسێكیانی ڕاسپاردووه، تا ده‌رچه‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ بدۆزنه‌وه و تا ئێسته‌یش متمانه‌ی به‌و سێ كه‌سه‌یه كه ئه‌و ئامانجه بهێننه‌دی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندنه‌كان شكستیان هێنا.
به گوێره‌ی سێ ئێن ئێن، هه‌ریه‌ك له ڤانس و ویتكۆف و كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له ڕێی وڵاتانی نێوانگیره‌وه پێوه‌ندی و په‌یام گۆڕینه‌وه‌یان هه‌بووه. ئێسته‌یش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆ تاوتوێی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته به ته‌واوی ئه‌مه به فه‌رمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.