میدیای ئەمەریكا: دوای جەنگ رژێمی ئێران خراپتر بووە

:: PM:02:34:15/04/2026 ‌
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، دوای جەنگی 40 رۆژە دەسەڵاتی ئێران خراپتر بووە و زیاتر بەرەو توندڕەوی رۆیشتووە، هەروەها ناوی سێ سەركردەی ئێران ئاشكرا دەكات كە دەسەڵاتێكی زۆریان هەیە و توندڕەون.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ی نیسان، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا دووپاتی كردووەتەوە، دوای جەنگ و نەمانی زۆر لە سەركردەكانی ئێران، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە زیاتر بەرەو توندڕەوی رۆیشتووە، بۆیە پێشبینی ناكرێت بەمنزیكانە لەگەڵ ئەمەریكا رێك بكەون.

وێڕای ئەوەی راپۆرتەكە دووپاتی دەكاتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئێران سەپاندووە و بڕیاردانی قۆرخ كردووە، ئاشكرایشی دەكات سێ سەركردە دەركەوتوون كە توندڕەون و هەرسێكیشیان پاشخانێكی بەهێزیان لە بواری ئاسایش و سوپادا هەیە. 

سێ كەسەكەیش ئەمانەن: محەمەد باقر زوقەدەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسداران، موحسین رەزایی راوێژكاری سەربازی رابەری باڵای ئێران.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل