لە توركیا جارێكی تر هێرش كرایە سەر قوتابخانەیەك و چوار كەس كوژران

:: PM:03:20:15/04/2026 ‌
دوای هێرشەكەی شانلی ئورفا كە كرایە سەر قوتابخانەیەك، ئەمڕۆ لە كەهرەمان مەرعش لە توركیا، جارێكی تر هێرش كرایە سەر قوتابخانەیەك و لە ئەنجامدا چوار كەس كوژران و 20 كەسیش بریندارن.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ی نیسان، لە كەهرەمان مەرعش لە توركیا هێرشێكی چەكداری كرایە سەر قوتابخانەی ناوەندی ئەیسەر چەلیك، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، چوار كەس كوژران و 20 كەسیش بریندارن.

تا ئێستە هۆكاری رووداوەكە و زانیاریی دروست لەسەر هێرشبەرەكە بڵاو نەكراوەتەوە.

دوێنێ‌ بە هەمانشێوە هێرش كرایە سەر قوتابخانەیەك لە شانلی ئورفە، هێرشبەرەكە قوتابییەكی پێشووی قوتابخانەكە بوو. دوای رووداوەكە خۆی كوشت.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل