ئیسرائیل پلانی بەردەوامبوونی شەڕی لە ئێران و لبنان پەسەند کرد

:: PM:06:23:15/04/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 15ی نیسانی 2026، ئەیال زامیر سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە دوێنێ پلانی بەردەوامبوونی شەڕیان لە ئێران و لبنان پەسەند کردووە.

زامیر لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، ئامانجی ئامادەمان لە ناو ئێران هەیە، و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین تاران هیچ دەستکەوتێک لە دۆسیەی ناوکی و گەرووی هورمز بەدەست بهێنێت". لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەی "جێروزالیم پۆست"ی ڕاگەیاند کە تا ئێستە هیچ پلانێک بۆ ئاگربەست لەگەڵ لبنان لە ئارادا نییە.

بەڵام کەمێک پێش ئێستە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ڕای گەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیرانی بچووکی تەناهی، سەعات هەشتی ئێوارە بە کاتی ناوخۆ، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری گەیشتن بە ئاگربەست لە لبنان.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستە ڕوو کە سوپای ئیسرائیل بەکردەیی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ئاماژەی (وەستان) لەلایەن ئاستی سیاسییەوە وەربگرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود