سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه دوای 34 ساڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م جارێكی تر سه‌ركرده باڵاكانی ئیسرائیل و لبنان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
دۆناڵد
تره‌مپ له پۆستێكی له تۆڕی تروس سۆشیال گوتی، هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌ودایه‌كی فره‌وان بۆ هه‌ناسه‌دان له نێوان ئیسرائیل و لبنان ده‌ده‌ین، كاتێكی زۆر تێپه‌ڕیووه كه سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان كردووه و نزیكه‌ی 34 ساڵ پێش ئێسته بوو، به‌ڵام ئه‌مه پێنجشه‌م ڕوو ده‌داته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه پێشتر سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان لبنان و ئیسرائیل نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ندان هه‌فته له هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی حزبوڵای لبنانی.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه گوتی، تره‌مپ پێشوازی له وه‌ستانی كرده توندوتیژییه‌كان له لبنان ده‌كات و وه‌ك به‌شێك له ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوی ده‌بات، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێك نییه له دانوستاندنه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.