ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه ئاگه‌داره‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی تره‌مپ داوای له كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیای پیشه‌سازی تریش كردووه، كه ڕۆڵی گه‌وره‌تر بگێڕن و ده‌ست به دروستكردنی چه‌ك بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "
پنتاگۆن" بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه گفتوگۆی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكانی "جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز" و "فۆرد مۆتۆر" كردووه، ئه‌و گفتوگۆ و دانیشتنانه‌یش به‌ر له ده‌ستپێكی هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی پنتاگۆن بۆ ڕۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، كه وه‌زاره‌ته‌كه پابه‌نده به فره‌وانكردنی بنكه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری و سه‌ربازی به خێرایی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سوود له سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ر و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆجیاكانی به‌رده‌ست وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووی هێزی سه‌رجه‌م وڵاتانی تری دنیا بمێننه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ بۆ زیادكردنی بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه و بۆ ساڵی 2027 كۆشكی سپی هه‌وڵی زیادكردنی 500 ملیار دۆلار بۆ تێچووی سه‌ربازی ده‌كات.