سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرای كرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆیان كرد، دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌هێزكردنی ڕێككه‌وتنه فشه‌ڵه‌كه‌ی وه‌ستانی جه‌نگ له غه‌زه دێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه شاندی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی ئارییه لایتستۆن گه‌وره ڕاوێژكاری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گه‌وره دانوستاندكاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس "خه‌لیل حه‌یه" له قاهیره ڕۆژی سێشه‌م كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌ماس دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه جیا له لایتستۆن، نیكۆلای میلادینۆڤی نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی كه تره‌مپ دایمه‌زراندووه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تی كرده‌وه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بدات، خه‌لیل ئه‌لحه‌یه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و پێشتر له ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو له ده‌وحه له هه‌وڵێكی كوشتن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕزگاری بوو.
ئه‌مه‌ریكا نێوه‌ندگیری له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كرد، به‌وهۆیه‌وه‌یش ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا و هه‌ردوولا هێرش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان وه‌ستاند و گه‌مارۆدانی غه‌زه هه‌ڵگیرا تا كۆمه‌كی مرۆیی به فره‌وانی به ناوچه‌كه بگات.
دانیشتنی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كاتێكدایه پێشتر ئه‌مه‌ریكا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی خستبووه نێو لیستی تیرۆره‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه چه‌كداره ڕه‌ت ده‌كرده‌وه.