نێرده‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، دوودڵی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له یارمه‌تیدانی واشنتن له جه‌نگ دژی ئێران كاریگه‌ری نه‌رێنی له داهاتوو له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان داده‌نێت.
مایك واڵتز نێرده‌ی هه‌میشه‌یی
ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنێكی گوێگرتنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌مه‌ریكا داوای ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه هاوپه‌یمانه‌كانی هێزی وشكایی بۆ یارمه‌تیدانی له جه‌نگی ئێران بنێرن، به‌ڵكوو ته‌نیا داوای كردووه كه ڕێ بده‌ن ئاسمان و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنرێت.
زیاتر گوتی، له‌و بڕوایه‌دا نیم كه ئه‌مه داوایه‌كی زۆر قورس بێت، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمان به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانمان دروست ده‌كات.
دووپاتی كرده‌وه، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌مه‌ریكییه‌كان مامه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزی جه‌نگ دژی ئێران به شه‌رمه‌زاركه‌رانه ده‌بینن.
ئه‌و قسانه‌ی واڵتز له كاتێكدایه پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه به ڕژدی بیر له كشانه‌وه له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كاته‌وه، وڵاتانی ئه‌وروپایش ده‌ستیان به جموجۆڵی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ كردووه و ده‌یانه‌وێ ناتۆی ئه‌وروپی دروست بكه‌ن.