چەكدارانی نەناس هێرشیان كردە سەر پۆلیسی ئێران

:: AM:10:39:16/04/2026 ‌

لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی نەناسراو لە پارێزگای سیستان و بەلوجستانی باشووری ئێران، سێ پۆلیسی ڕژێم كوژران و ئاڵۆزیش لە شوێنی ڕووداوەكان دروست بووە.

ئاژانسی "فارس نیوز" لە زاری سەرچاوەی تەناهییەوە بڵاوی كردەوە، هێزەكانی تەناهی بازنەیەكی تۆكمەی تەناهییان لە شوێنی ڕووداوەكان دروست كردووە و دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە. هاوكات تیمەكانی فریاكەوتن تەرمی سێ پۆلیسە كوژراوەكەیان گواستووەتەوە.

سیستان و بەلوجستان دوو پارێزگای هاوسنووری ئەفغانستان و پاكستانن و زۆرینەی دانیشتووانی سوننە مەزەون، ماوە ماوە هێرشی چەكداری لەلایەن گرووپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی ڕژێمی ئێران لەو ناوچانە ڕوو دەدات.

ئەو هێرشە بۆ سەر پۆلیسی ئێران لە كاتێكدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوویشدا بۆمبی چێنراو لەلایەن بەرهەڵستكارانەوە لە شەقامی ئیمام خومەینی لە تاران دانرایەوە، لە كۆی سێ بۆمب دووانیان تەقینەوە و زیانی مادی و گیانیان بە دوای خۆیدا هێنا.


وشە - باز ئه‌حمه‌د