ئەندامێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشەم بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی وڵات لەگەڵ جۆزێف عۆنی سەرۆك كۆماری لبنان گفتوگۆ دەكەن.
گالیا گملیئێل ئەندامی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاسایشی
ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ لەگەڵ جۆزێف عۆنی سەرۆك كۆماری لبنان گفتوگۆ دەكات. ئەم گفتوگۆیەیش دوای ساڵانێكی درێژی پچڕانی پێوەندی لە نێوان هەردوو وڵات دێت، هیوا دەخوازین ئەو هەنگاوە كۆتاییەكەی بە گەشەسەندنی زیاتری ناوچەكە كۆتایی پێ بێت.
لە بەرانبەردا بەرپرسێكی لبنانی ئاشكرای كردووە، ئەوان هیچ زانیارییەك و ئاگادارییەكیان پێ نەگەیشتووە كە عۆن و نەتەنیاهۆ گفتوگۆ بكەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكی لە تروس سۆشیال پۆستێكی كرد و دووپاتی كردەوە، دوای نزیكەی 34 ساڵ لە پچڕانی پێوەندی، ئەمڕۆ پێنجشەم كەسی یەكەمی لبنان و ئیسرائیل گفتوگۆ دەكەن.
ئەو هەنگاوە لە كاتێكدایە ڕۆژی سێشەم شاندی ئیسرائیل و لبنان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بە بەشداریی ماركۆ رۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبوونەوە، ئامانج لێی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر باشووری لبنان.