پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەیە دەست بە هێرشەكانی دژ بە ئێران بكاتەوە، ئەگەر ئێران رازی نەبوو رێككەوتنی ئاشتی بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی نیسان، پیت هێگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەن بۆ ئەوەی دەست بە هێرشەكانیان بكەنەوە بۆ سەر ئێران. ئەگەر ئەو وڵاتە رازی نەبوو رێككەوتنی ئاشتی بكات.
رۆژی حەوتی ئەم مانگە، ئەمەریكا و ئێران دوای 40 رۆژ لە شەڕ، ئاگربەستیان راگەیاند و دواتریش ئەم دوو وڵاتە رۆژی شەموو رابردوو لە پاكستان كۆبوونەوە و بە نیازیشن گەڕێكی تری دانوستاندن بكەن.