هەرچەندە چاوەڕوان دەكرا ئەمڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و جوزیف عۆن سەرۆكی لبنان بە تەلەفۆن گفتوگۆ بكەن، كەچی بەرپرسانی لبنان دووپاتی دەكەنەوە عۆن ئەو پێوەندییە ئەنجام نادات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی نیسان، بڕیار بو
و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆكی لبنان بە تەلەفۆن گفتوگۆ بكەن، كەچی سێ سەرچاوەی بەرپرس بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، عۆن ئەو پێوەندییە قبووڵ ناكات.
دوو بەرپرسی لبنان باس لەوە دەكەن، باڵوێزخانەی وڵاتەكەیان لە واشنتن بە حكوومەتی ئەمەریكای راگەیاندووە، سەرۆكی لبنان قسە لەگەڵ نەتانیاهۆ ناكات.
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، دوای زیاتر لە 30 ساڵ سەرۆكی لبنان و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆ دەكەن، بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسرائیلیش دووپاتیان لەسەر ئەم بابەتە كردەوە.
ئەمەریكا و ئیسرائیل داوا لە لبنان دەكەن میلیشیای حزبوڵا چەك بكات، لە دووی مانگی رابردووەوە ئیسرائیل شەڕی لە دژی ئەو میلیشیایە راگەیاندووە و ئێستەیش بەردەوامە.