ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرکۆماری ئێران، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە چوارچێوە یاساییەکان دووپات کردەوە و ڕای گەیاند، بە هیچ شێوەیەک هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی یان تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە نادەن.
پزیشکیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، بە کەرامەتەوە بەرگری لە یەکپارچەیی خاکەکەمان دەکەین و پابەندی چوارچێوە یاساییەکانین، هیواداریشین لایەنی بەرانبەر لەوە تێبگات.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە لایەنی بەرانبەر لە ڕێگەی تیرۆرکردنی سەرکردە سەربازییەکان، کەسایەتییە سیاسییەکان و کوشتنی منداڵان لە ناوچەکەدا، خۆی نەویستراو و دابڕاو کردووە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا سەرکۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە دیپلۆماسیی بەهێز، ئیسرائیلی ناچار کرد ئاگربەست لە لبنان ڕابگەیەنێت.