ئاژانسی ئەكسیۆسی ئەمەریكی
ئاشكرای دەكات، رۆژی یەكشەمی داهاتوو ئێران و ئەمەریكا گەڕی دووەمی دانوستاندن لە ئیسلام
ئاباد ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان
ئاژانسی ئەكسیۆسی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، رۆژی یەكشەمی داهاتوو ئێران و ئەمەریكا گەڕی
دووەمی دانوستاندن لە پاكستان "ئیسلام ئاباد" بەڕێوە دەبەن. وەك گەڕی یەكەم
دانوستاندنەكە بە چاودێری پاكستان و هاوكاری ناڕاستەوخۆی میسر و توركیا دەبێت.
ئەكسیۆس باسی لەوە كردووە،
تێگەیشتن هەیە ئێران دەستبەداری یۆرانیۆمی پیتێنراو بێت، لە بەرانبەردا ئەمەریكا سزاكانی
سەر ئێران سووك دەكات و بڕی 20 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆككراوی ئێران دەدرێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئێران بە فەرمی رای گەیاند، گەرووی
هورمزی كردووەتەوە. لە بەرانبەر ئەو بڕیارەی ئێران سەرنجی ترەمپ ئەوە بوو تا رێككەوتن
نەكرێت، ئابڵۆقەی دەریایی لەسەر ئێران بەردەوام دەبێت.
هەر ئەكسیۆس دووپاتی كردووەتەوە،
ئێران و ئەمەریكا بۆ رێككەوتن پێشكەوتنیان بە دەست هێناوە و تێگەیشتیان لەسەر سێ لاپەڕە كردووە.