لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمەریكی هۆشداری بە وڵاتەكەی دەدات و دەڵێ، "دەبێت سووككردنی سزاكانی سەر ئێران بە چەند مەرجێك بێت".
ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان دوای ئەوەی ئاژانسی ئەكسیۆس ئاشكرای كرد، سزاكانی سەر ئێران سووك دەكرێن و 20 ملیار دۆلاری پێ دەدرێتەوە و لە بەرانبەردا ئێران دەستبەداری یۆرانیۆمی پیتێنراو دەبێت.
لیندزی گراهام داوا دەكات سزاكانی سەر ئێران بە بێ مەرج سووك نەكرێن و بەڵكو كۆمەڵێك مەرج بەسەر ئێران بسەپێنرێت.
لەوانە ئێران واز لە یۆرانیۆمی پێتێنراو بهێنێت، پرۆگرامی بەرهەمهێنانی مووشەك و درۆنی ئێران سنووردار بكرێت، هەروەها ئێران دەبێت واز لە یارمەتیدانی حەماس و میلیشیاكان بهێنێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەكسیۆس رۆژی یەكشەمی داهاتوو ئێران و ئەمەریكا گەڕی دووەمی دانوستاندن لە پاكستان ئەنجام دەدەن.