ئێران بنکەکانی حیزبی دیموکراتی بۆردمان کرد و چەندین شەهید و برینداری لێ کەوتەوە

:: PM:08:12:17/04/2026 ‌
حزبی دیموکراتی کوردستان رای دەگەیەنێت، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی و درۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دیموکرات، سێ کەس شەهید بوون و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، لە راگەیەندراوێکی حزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و درۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشیان کردە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەیش کراوە، لە ئەنجامی بۆردمانی کەمپە مەدەنییەکاندا، باوک و کوڕێک بوونە قوربانی، گەنجێک بە ناوی "شاهین ئازەربەرزین" شەهید بوو و باوکی بە ناوی "نادر ئازەربەرزین" بە توندی بریندار بوو.

هەروەها لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات، دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی "نەدا میری" و "سەمیرا ئەڵڵایاری" شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.



وشە - پێشەنگ مەحموود