ئەمەریكا سزای بەسەر چەندان سەركردەی میلیشیاكانی عێراق سەپاند

:: PM:10:07:17/04/2026 ‌
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، چەندان سەركردەی میلیشیاكانی عێراق سزا دەدرێن بە هۆی ئەو تاوانانەی لە عێراق ئەنجامی دەدەن.

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە راگەینراوێكدا ئاشكرای دەكات سزا بەسەر حەوت سەركردەی میلیشیاكانی عێراق دەسەپێنێ‌ كە لە میلیشیاكانی حزبوڵا و سەید شوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبا و عەسائیبی ئەهلی حەقن.

لە راگەینراوەكە هاتووە، ئەو میلیشیایانە بە تەواوی لە ناو عێراق لە سزادان را دەكەن و هێرش دەكەنە سەر ئەمەریكییەكان و كەسانی سیڤیل لە سەرانسەری عێراق، سامانی عێراق دەبەن و لە كردەوە تیرۆریستیەكان خەرجی دەكەن، هەروەها سەروەریی عێراق و پرۆسە دیموكراسییەكەی لەناو دەبەن.
 
بەرپرسەكانیش ئەمانەن:
میلیشیای كەتائیبی حزبوڵا:
عەمار جاسم رەمحی  
رەزوان یوسف حەمید  كەتائیب حزبوڵا 
حەسەن دیاب حەمزە
لە عەسائیبی ئەهلی حەق: 
سەفا جەبار سوید 
لە میلیشیای سەید شوهەدا
خالید جەمیل عابد
سەعید كازم مخەمیس
لە میلیشیای نوجەبا: 
هیشام هاشم جەیسووم 




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل