وێڕای نزیكبوونەوەی ئێران و ئەمەریكا لە چەندان خاڵی تێگەیشتن، كەچی ئەمەریكا دەڵێ، "یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ واشنتن دەگوازینەوە". ئێرانیش دەڵێ، "ئەمە راست نییە بۆ هیچ شوێنێك ناگوازرێتەوە".
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسان،
میدیاكانی دنیا باس لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەكەن و وەك خاڵێكی ناكۆكیی گەورە لە نێوان واشنتن و تاران وەسفی دەكەن. لەوانە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ گوتی، "رێككەوتووین بۆ ئەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەربهێنین و بۆ ئەمەریكای بگوازینەوە".
كەچی هەرزوو وەزیری دەرەوەی ئێران و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو زانیارییەیان رەت كردەوە، لەوانە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، "یۆرانیۆمی ئێران بۆ هیچ شوێنێك ناگوێزرێتەوە".
لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران، مشتومڕ لەسەر یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران هەیە، تا ئێستەیش چارەنووسی دیار نییە و زانیاریی جیاوازیش لەسەر بڕەكەی بڵاو دەبێتەوە.