ئێران: پێشنیازێکی نوێی ئەمەریکامان پێ گەیشتووە

:: PM:08:48:18/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسانی 2026، ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیری بە سەرکردایەتیی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێشنیازێکی نوێن کە لە ئەمەریکاوە پێیان گەیشتووە.

ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسی "ئیرنا" بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە میانی سەردانەکەی فەرماندەی سوپای پاکستاندا، پێشنیازی نوێ خراونەتە ڕوو. تاران لە ئێستەدا تاوتوێیان دەکات و تا ئێستە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

لای خۆیەوە سوپای پاکستان ڕای گەیاند، فەرماندەکەیان کۆتایی بە سەردانێکی سێ ڕۆژە بۆ تاران هێناوە. لەو ماوەیەدا و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و دانوستانکارانی ئێران کۆ بووەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود