سوپای پاسداران بەفەرمی داخستنى گەرووی هورمز راگەیاند

:: PM:09:17:18/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسانی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران، بەفەرمی داخستنی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند.

سوپای پاسداران ڕای گەیاند، لە سەعاتەکانی عەسری ئەمڕۆوە گەرووی هورمز دادەخرێت تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا هەڵدەگیرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر گوتەبێژی سەربازیی بارەگای "خاتەمولئەنبیا"ی ئێرانی ڕای گەیاندبوو، گەرووی هورمز وەک سەردەمی ململانێ سەربازییەکەی ناوچەکە کە 40 ڕۆژی خایاند، دادەخرێتەوە.

گوتەبێژەکە دووپاتی کردەوە، گەرووەکە لەژێر بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکان و چاودێریی تونددا دەبێت. ئاماژەی بەوەش دا، بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بەندە بە پابەندنەبوونی ئەمەریکا بە مسۆگەرکردنی ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان بۆ ناو ئێران و دەرەوەی.


وشە - پۆڵا مەحموود