دوو كه‌شتی هه‌ڵگری ئاڵای هیندستان كه هه‌ڵگری نه‌وتی خام بوون دوێنێ هه‌ینی له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مه‌یش سه‌ركۆنه‌ی توندی هیندستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و بانگهێشتی باڵوێزی ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی كردووه و یاداشتی ناڕه‌زایی پێداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هیندستان گوتی، حكوومه‌ت بانگهێشتی باڵوێزی ئێرانی له هیندستان محه‌مه‌د فه‌تح عه‌لی كردووه و نیگه‌رانی قووڵی نیوده‌لهی له به‌رانبه‌ر هێرش بۆ سه‌ر دوو كه‌شتییه هیندییه‌كه له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه به باڵوێزی تاران له نیوده‌لهی گه‌یاندووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستانیش هاتووه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه فیكرام میسری داوای له باڵوێزی تاران كرد، كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران له هه‌ڵوێستی هیندستان ئاگه‌دار بكاته‌وه و ڕێوشوێن و ئاسانكاری بۆ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان بكه‌ن تا به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕن و له زووترین كات به‌ره‌و هیندستان بگه‌ڕێنه‌وه.
دوێنێ شه‌موو ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه ته‌قه له دوو كه‌شتی له گه‌رووی هورمز كراوه، دوای ئه‌وه‌ی تاران په‌شیمان بووه‌وه له كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و دووباره ده‌ستی به سه‌پاندنی گه‌مارۆ و داخستنی گه‌رووه‌كه كرده‌وه.