هەفتەی رابردوو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەهۆی ناكۆكییەكانی نەیتوانی سەبارەت بە كاندیدی سەرۆك وەزیران خۆی یەكلا بكاتەوە، دووجار هەوڵی كۆبوونەوەی دا نەیتوانی، بڕبار بوو دوێنێ شەموو كۆ ببێتەوە و بۆ سبەی دووشەم دوا خرا، هەر دوێنێ باسی هاتنی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتەكە كرا، تا ئێستە دیار نییە چی روودەدات.
جاسم غەرەابی شارەزای سیاسی پێی وایە تا ئێستە هێزەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەیشتن بە كاندیدێكی هاوبەشی قبووڵكراو لە لایەن زۆرنەیان دەستەوەستانن، ئەوەش لە سایەی دەستگرتنی هەر لایەنێك بە كاندیدێكی دیاریكراو، بەوەش یەكلاكردنەوە و كۆبوونەوەكانی چوارچێوەكە پەكی كەوتووە.
لەوكاتەی غەرابی دەڵێت كە ناكۆكییەكان تەنیا لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران نییە، بەڵكو لە شێوەی حكوومەت و دابەشكردنی پۆستە ویزارییەكان و داوای گەرنتی هەندێك لایەنەكانە،
ئەحمەد ساعدی پەرلەمانتار لە رەوتی حیكمە پێی وایە 72 سەعاتی داهاتوو بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەكلاكەرەوەیە و ئەگەر دانیشتنی سبەی دووشەم بێتە دواخستن، دواجار دەبێت.
ئەمڕۆ ئەمینداریەتی گشتیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای لە ئەندامانی چوارچێوەكە كرد بۆ كۆبوونەوە سبەی دووشەم لە ماڵی عەمار حەكیم بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران، ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ هەریەك لە حزبی دەعوەی ئیسلامی و هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە دەستگرتنیان بە نووری مالیكی و محەمەد شیاع سوودانی وەك كاندیدانی پۆستەكە دووپات كردەوە.