تەسنیم: تاران خۆی بۆ ئەگەری دەست پێكردنەوەی شەڕ ئامادە كردووە

:: PM:09:18:19/04/2026 ‌

بڕیارە لە كۆتای ئاگربەستە دوو هەفتەییەكەی ئەمەریكا و ئێران گەڕێكی تری دانوستانەكان لە پاكستان بەڕێوە بچێت، ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمەریكا لە لایەك باسی رێككەوتنی كرد و لە لایەكی تر هەڕەشەی وێرانكردنی ئێرانی كرد ئەگەر رێك نەكەوێت، ئێران لای خۆیەوە دەڵێت هێشتا بڕیاری بەشداریكردنیان لە دانوستانەكان نەداوە و ئەوان بۆ دەست پێكردنەوەی شەڕ ئامادەن.

وەك ئاژانسی "تەسنیم" گوتی، لە رێگەی چاودێریكردنی جموجۆڵی ئەمەریكییەكان لە رۆژانی دوایی، تێبینی جموجۆڵی كەشتییە سەربازییەكانی ئەمەریكا و پێكهێنانی پردێكی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی كەرەستە سەربازییەكان بۆ ناوچەكە و بەكارهێنانی چەند فڕۆكەیەكی گەورەی سەربازی بۆ گواستنەوە چەك و ئەنجامدانی مانۆری سەربازی لە دوورگەیەكی بەحرێن و چالاكییەكی فرەوانی درۆنەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە و هیتریش. 

بەپێی ئاژانسەكە، بەو پێیە ئێران تاوتوێی دوو ئەگەر و سیناریۆ بۆ دۆخەكە دەكات، خۆی بۆ هەردووكیان ئامادە كردووە و رێوشوێنی پێویستی بۆ وەرگرتوون، یەكەم، ئەو جموجۆڵەی ئەمەریكا گوشارێكی دەروونی و گوشارە لە گفتوگۆكان، كاتێك ئەمەریكا هاوكات هەڕەشە دەكات و باسی دانوستان و رێككەوتن دەكات، كە ئەوجارەش ئەو گوشارانە سوودیان نییە، دووەم، باسكردنی دانوستانەكان بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی كتوپڕی سەربازی بۆ سەر چەند دوورگەیەكی ئێران، كە زۆر باش بۆی ئامادەین، بەڵام لە حاڵەتی هێرش و شەڕ ئێران بە تەواوەتی دەستبەرداری پابەندییەكانی لە یەكەم گەڕی شەڕ دەبێت، واتە ئامانجە گرنگەكانی كەنداو وێران دەكات لەوانە ئارامكۆ و یەنبوع و فوجێرە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل