ئاژانسی هه‌واڵی میزانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه دوو پیاو به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" و پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ناوخۆی وڵات له‌سێداره‌دران.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و دوو كه‌سه به ناوه‌كانی "محه‌مه‌د مه‌عسووم شاهی و حامید وه‌لیدی"ن و تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی سیخوڕی مۆسدا بوون و مه‌شق و ڕاهێنانیان له ده‌ره‌وه پێكراوه.
له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه هاتووه، كه هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌وه تاوانباركراون كه یارمه‌تی دوژمنیان داوه و به كرده‌وه‌ی دژه خودایش تاوانیان خراوه‌ته‌پاڵ، بۆیه دادگه‌ی باڵا فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون.
له‌داردانی ئه‌و كه‌سه له كاتێكدایه پێشتر ڕێكخراوی ئێران بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گه‌كه‌ی له نه‌رویجه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی "به‌یه‌كه‌وه دژی سزای له‌سێداره‌دان" له فڕه‌نسا له ڕاپۆرتێكدا دووپاتیان كرده‌وه كه ئێران له 2025 زۆرترین خه‌ڵكی له‌سێداره‌داوه و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 639 كه‌س، كه ئه‌مه‌یش به زۆرترین ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان داده‌نرێ كه له ساڵی 1989ه‌وه تا ئێسته تۆماركرا بێت.