ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی عێراق پەیامێكی بڵاو كردەوە و دووپاتی دەكاتەوە، سەردانی بەغدای كردووە و و دەڵێت، نابێت "تاوانبارانی مرۆڤایەتی" دەست بخەنە ناو پێكهێنانی حكوومەتی عێراقەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان، دوای گەڕانەوەی لە بەغدا
ئیسماعیل قائانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، "چوومە بەغدا بۆ ئەوەی سوپاس و منتەباری گەل و دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەلی عێراق رابگەیەنم".
هەروەها قائانی باس لەوە دەكات، عێراق پێڕەوی ئیمامی حوسێن دەكات لە بەرەنگاری و پێكهێنانی حكوومەتیش، مافی خۆیان نابێت كەس دەستوەردانی بۆ بكات، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە ئەو بە "تاوانبارانی مرۆڤایەتی" ناویان دەبات.
لە كۆتایی پەیامەكەدا قائانی دووپاتی دەكاتەوە، "هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران تەنیا بەپێی بڕیاری گەلی عێراق دەبێت".
چەند رۆژێك لەمەوبەر قائانی سەردانی عێراقی كرد و بەگوێرەی میدیای عێراقی، سەردانەكەی قائانی بۆ پێكهێنانی حكوومەت و نزیككردنەوەی لایەنە ناكۆكەكانی شیعە بوو.