چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سێشه‌م جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران و یاوه‌رانی به‌ره‌و پاكستان بفڕن و بگه‌نه ئیسلام ئاباد، سێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكی دووپاتیان له‌و زانیارییانه بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس كرده‌وه.
گه‌یشتنی
ڤانس بۆ ئیسلام ئاباد له كاتێكدایه سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌و دوو هه‌فته ئاگربه‌سته‌ی له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یه‌نرا بوو، كۆتایی دێت، هاوكات دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن ئه‌و پرد و وێستگه‌كانی وزه له ئێران به ته‌واوی خاپوور ده‌كرێن.
ئه‌و سێ سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ یاوه‌ری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی بۆ پاكستان.
سه‌ره‌ڕای قورسی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی فره‌وان و یه‌كلاكه‌ره‌وه له په‌راوێزی ئه‌و گرژییانه‌ی له دوێنێوه دروست بووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن له دانوستاندنه‌كان ببینێت، ئه‌وا ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژ ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌كسیۆس دوێنێ كۆشكی سپی ته‌واوی ڕۆژه‌كه چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی ئێران بووه، بۆ ناردنی شاندی دانوستاندكاری بۆ ئیسلام ئاباد، به‌ڵام تاران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌ناوه و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه فشاری زۆری پاسداران له‌سه‌ر شاندی دانوستاندكاری ئێران بوونی هه‌یه.