دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ده‌رهێنان و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆم له ئێران پرۆسه‌یه‌ی ماوه‌درێژ و قورسه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا به چڕی بۆردمانی بنكه‌كانی ناوكی ئێرانی كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له
پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال گوتی، ئۆپراسیۆنی چه‌كوشی ناوه‌ڕاستی شه‌و كه مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو كرایه سه‌ر ئێران، به ته‌واوی پێگه‌كانی ئه‌تۆمی ئێرانی له‌ناوبرد و به‌سه‌ر یه‌كتری دا ڕووخاندوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، بۆیه ده‌رهێنانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران پرۆسه‌یه‌كی ماوه درێژ و قورسه.
یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، دوێنێ ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیل هیوم بڵاوی كرده‌وه، كه ئێران ڕازی بووه یۆرانیۆمی پیتێنراو بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی ته‌نیا به به‌شداری كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی ده‌بێ و خۆیشی ئه‌و وڵاته دیاری ده‌كات كه یۆرانیۆمه‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات.
ئه‌مه پێشتر یه‌كێك بوو له ناكۆكییه سه‌ره‌كییه‌كان و كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هه‌ردوو وڵات به ڕێككه‌وتن، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئێران له‌و دۆسیه‌یه و له پشتیوانیكردنی گرووپه چه‌كداره بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه نه‌رمی بۆ ئه‌مه‌ریكا نواندووه، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیك ئاماده نییه ده‌سبه‌رداری بێ و به توندی ده‌ستی پێوه‌گرتووه.