نەتەنیاهۆ: ئێران دەیویست بە بۆمبی ئەتۆم بۆردمانمان بكات

:: PM:12:11:21/04/2026 ‌
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، هەڕەشەكانی ڕژێمی ئێرانی و پلانی بۆ كۆمەڵكوژكردنمان بە بۆمبی ئەتۆمی و مووشەكی بالیستیك لە ڕیشەوە دەرهێنا.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی گوتەیەكی بۆ خەڵكی وڵاتەكەی ڕای گەیاند، ڕژێمی ئێران پلانی بۆ كۆمەڵكوژكردنمان بە بۆمبی ئەتۆمی و هەزاران مووشەكی بالیستیك دادەنا، بەڵام ئێمە ئەو هەڕەشەیەی ڕژێمی ئێرانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا لە ڕیشەوە نەهێشت.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، جیا لەوەیش كرۆكی خۆمان پێشان دا كە چۆن بەوپەڕی هێز و تواناوە ڕووبەڕووی دوژمن دەبینەوە.

ئەو قسانەی نەتەنیاهۆ لە كاتێكدایە دوێنێ دووشەمیش دووپاتی كردەوە، ئێران كاری دەكرد بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەگەر ئیسرائیل و ئەمەریكا جووڵەیان نەكردایە، ئەوە ئێران هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئیسرائیل و دنیا دەكرد.

لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو و لە 28ی شوبات/فێبرایەری ئەمساڵ، ئەمەریكا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان كردە سەر ئێران و زۆرینەی وێستگەكانی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیان بە تەواوی خاپوور كرد، یۆرانیۆمی پیتێنراو كە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی پێویستییەكی سەرەكییە كەوتووەتە ژێر داروپەردووی وێستگە وێرانبووەكان و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكایش گوتی، دەرهێنانی یۆرانیۆمی ئێران پێویستی بە ماوەیەكی درێژ هەیە و كارێكی قورسە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د