وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، كه سه‌ربازانی به‌ریتانیا و ژێردهریاییهكانیان ئاماده بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان له گه‌رووی هورمزدا.
گۆڤاری پۆله‌تیكۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ژێرده‌ریاییه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا به ته‌واوی خۆیان ئاماده كردووه و ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا فه‌رمانیان پێ بكرێت، ئۆپراسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له مینه چێنراوه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، ئێسته پسپیۆرانی
به‌ریتانیا مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی مینه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان و ئه‌و بژارانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سیسته‌می پێشكه‌وتوویان هه‌یه و كه ده‌توانێ ئه‌م ئه‌ركه‌یان بۆ ئاسان بكات.
له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌ی پۆله‌تیكۆ هاتووه، كه به‌ریتانیا مینهه‌ڵگره‌وه‌ی ده‌ریایی خۆكار و ئۆتۆماتیكی هه‌یه، كه ده‌توانێ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز بگێڕێت.
دوێنێ له له‌نده‌ن به ده‌سپێشخه‌ری فڕه‌نسا و به‌ریتانیا، پسپۆران و پلاندانه‌رانی سه‌ربازی 30 وڵاتی جیا جیای دنیا كۆ بوونه‌وه، تا تاوتوێی پلانێكی ورد و تۆكمه بۆ چۆنیه‌تیی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، بڕیاره ئه‌و پسپۆرانه دوو ڕۆژ كۆ ببنه‌وه، كه ئه‌مڕۆیش به‌هه‌مانشێوه درێژكراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیان ده‌بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئاشكرای كرد، كه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كانی گه‌رووی هورمز به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش مانگی پێویسته.