سیناتۆر لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم گفتوگۆی لەگەڵ پیت هێگسەس وەزیری جەنگی ئەمەریكا كردووە، باسی بەردەوامی مامەڵەكردنی واشنتن لە ململانێكان لەگەڵ ئێران كردووە.
لە بەشێكی تری پۆستەكەی لە ئێكسدا گراهام نووسیویەتی، بڕیاری سەرۆك بە هێشتنەوەی گەمارۆ زۆر ژیرانەیە، ئەمە كاریگەریی گەورە لەسەر توانای ئێران و بەردەوامبوونی وەك گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر دروست دەكات، سەرۆك سوورە لەسەر بەردەوامبوون لە گەمارۆدان.
هێمای بۆ ئەوەیش كردووە، چاوەڕوانی ئەوە ناكەم كە گەمارۆ تەنیا بەردەوام بێت تا ئێران پابەند دەبێ بە گۆڕانی تەواو لە سیاسەتەكانی، بە پێچەوانەوە پێشبینی دەكەم كە گەمارۆكە فراوانتر بكرێ و ببێت بە گەمارۆیەكی جیهانی و گەورە بۆ سەر ئێران.
هەر كەسێك كە یارمەتی دەدات و بیر لە یارمەتیدانی ڕژێمی ئێرانی دەكاتەوە لە كڕینی نەوتەكەی و دابەشكردنی، بۆ دەستەبەركردنی داهات بۆ تیرۆر، پێویستە گەمارۆ بدرێت، ئێوە بە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی سەرشانی خۆتان هەڵدەستن، سەرۆك ترەمپ و تیمەكەی كارێكی زۆرباشیان كرد و ئەمە باشترین كار و دەرفەتە لە ساڵی 1979ەوە بۆ گۆڕینی ئاكاری ڕژێمی ئێران ئەنجام بدرێت، هیوادارم بە ڕێگەی دیپلۆماسی سەر بگرێ و سەركەوتوو بێت.