ئەمەریکا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاریدان لەسەر ئەبو ئالای وەلائی ڕاگەیاند

:: AM:09:20:24/04/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی پرۆگرامی "پاداشت لەپێناو دادپەروەری"ی سەر بە دەزگای ئاسایشی دیپلۆماسی، پاداشتێکی گەورەی بۆ هەر زانیارییەک لەسەر سەرکردەیەکی میلیشیاکانی عێراق ڕاگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر هاشم فینیان ڕەحیم سەڕاجی، ناسراو بە ئەبو ئالای وەلائی سەرۆکی میلیشیای "کەتایب سەید شوهەدا" لە عێراق بدات. بەمەش وەلائی دەبێتە دووەم سەرکردەی میلیشیاکانی عێراق کە بەفەرمی لەلایەن واشنتنەوە دەبێتە داواکراو.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک تەرخان کردبوو کە زانیاری لەسەر ئەبو حوسێن حومەیداوی ئەمینداری گشتیی میلیشیای "کەتایب حزبوڵای عێراق" بدات. ئەو سەرکردانە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە کوشتنی هاووڵاتییانی ئەمەریکی و بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکەدا.


وشە - پۆڵا مەحموود