شاندی ئێران بە سەرۆكایەتی عێراقچی دەگاتە پاكستان

:: PM:04:05:24/04/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ شاندێكی ئێران بە سەرۆكایەتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاكستان دەكات و دواتریش سەردانی رووسیا و عومان دەكات.

ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان ئاژانسی رۆیتەرز و میدیای ئێرانی بڵاویان كردەوە، عەباسی عێراقچی ئەمڕۆ دەگاتە پاكستان و دواتریش سەردانی مۆسكۆ و عومان دەكات.

سەرچاوە ئێرانییەكان باسیان لەوە كردووە، ئەگەری هەیە گەڕی دووەمی دانوستاندن دەست پێ بكاتەوە، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكراوە. سەبارەت بەو سەردانەی عێراقچیش میدیای ئێرانی دەڵێن، ئامانجەكە دانوستاندنی دووقووڵییە لەگەڵ پاكستان.

ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەمەریكا ئێرانیان بەوە تۆمەتبار كرد، مینی زیاتری لە گەرووی هورمز چاندووە و ئەمەیش بە بڕوای ئەمەریكا پێشێلكردنی ئاگربەستە، سەرۆكی ئەمەریكایش هەڕەشە لە ئێران دەكات و دەڵێ‌، "ئەگەر رێككەوتنمان لەگەڵ نەكات ئەوا لەناوی دەبەین".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل