رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: كوشتنی وەحیدی یەكەم ئامانجی ترەمپە

:: PM:05:31:24/04/2026 ‌
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونووتی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات ئەگەر شەڕ دەست پێ بكاتەوە، كوشتنی ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران یەكەم ئامانجی سەرۆكی ئەمەریكایە.

 ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونووتی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەكی ئەمەریكی زانیاری ئەوەی دەست كەوتووە، حكوومەتی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمەریكا كوشتنی ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە سەرووی ئامانجەكان داناوە. هەركە كۆششە دیپلۆماسییەكان شكست بهێنێت ئەوا ترەمپ بڕیاری لەناوبردنی دەدات.

پێشتریش باس لە گرنگی وەحیدی كراوە لە بەڕێوەبردنی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە تایبەتی دوای ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەكەن سوپای پاسداران بووەتە تاكە ناوەندی بڕیاردان لە ئێران.

وەحید شاهچراغی بە ئەحمەد وەحیدی ناسراوە لە ساڵی 1958 لەدایك بووە، لە ساڵی 1988 وە تا ئێستە لە سوپای پاسدارانەوە پۆستی جۆراوجۆلا پێدەدرێت و لە ساڵی 1994 وەیش لە ئینتەرپول داوا كراوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل