دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكی ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنەر رەوانەی پاكستان دەكات بۆ ئەوەی لەوێ گفتوگۆ لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بكەن. سەبارەت ئامادەنەبوونی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە گفتوگۆكەكە، سی ئێن ئێن دەڵێ، "بەهۆی ئەوەیە محەمەد قالیباف ئامادە نابێت".
ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان بەرپرسێكی ئەمەریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، سەرۆكی ئەمەریكا دوو نێردەی تایبەتی خۆی رەوانەی پاكستان دەكات بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بكەن، سەبارەت بەوەی بۆ جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە گفتوگۆكە ئامادە نابێت كەناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرای دەكات بەهۆی ئەوەی قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئامادە نابێت، جێگری سەرۆكی ئەمەریكایش بەشداری ناكات.
بەڵام دووپاتی ئەوە كراوەتەوە هەر كاتێك پێشكەوتن لە گفتوگۆكان هەبوو، ڤانس ئامادەیە روو لە پاكستان بكات و بەشدار بێت.
گەڕی یەكەمی دانوستاندن لە پاكستان بەڕێوەچوو، قالیباف سەرۆكایەتی شاندی ئێران و جەی دی ڤانس سەرۆكایەتی شاندی ئەمەریكای دەكرد.