میلیشیاكانی عێراق بە درۆن هێرش دەكەنە سەر كوێت و سوودانیش هەڕەشە دەكات

:: PM:09:02:24/04/2026 ‌
بەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن لە خاكی عێراقەوە هێرش كراوەتە سەر كوێت و محەمەد شیاع سوودانیش دڵنیایی دەداتە كوێت و هەڕەشەی سزادانی هێرشبەران دەكات.

ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان، میلیشیاكانی عێراق بە دوو درۆن هێرش دەكەنە سەر كوێت، بۆیە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق پێوەندی بە فەهد یوسف سەباح هاوتا كوێتییەكەی دەكات و سەركۆنەی هێرشەكە دەكات.

شەمەری بە وەزیری ناوخۆی كوێت رادەگەینێ‌ كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی داوە بۆ دۆزینەوە و سزادانی هێرشبەرەكان.

 پێشتر هەر یەكە لە كوێت و سعوودیە و ئوردن بە فەرمی پەیامی ناڕەزاییان بە عێراق داوە، بە هۆی ئەو هێرشانەی كە بەردەوام بۆ خاكی ئەو وڵاتانە لەلایەن میلیشیاكانی سەربە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل