ترەمپ: ئێران حەزی لە گفتوگۆیە

:: PM:10:12:24/04/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئێران حەزی لە گفتوگۆیە و دەیەوێ‌ پێشنیارێك پێشكەش بكات كە داواكارییەكانی ئەمەریكا بەرجەستە بكات.

ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێ‌، "ئێران حەزی لە گفتوگۆیە و تاوتوێی ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتن دەكات" 

سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات ئێران دەیەوێ‌ پێشنیارێك پێشكەش بكات، كە تەواوی داواكارییەكانی ئەمەریكا لەخۆ بگرێت.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانیش دۆناڵد ترەمپ گوتی، "بەرپرسانی ئەمەریكا گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەكەن و مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەن كە ئێستە لە ئێران جڵەوی بارودۆخەكەیان بەدەستەوە".
 
بڕیارە سبەی شاندی ئەمەریكا بگاتە پاكستان گفتوگۆ لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بكات. 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل