سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگه‌دار ئاشكرای كرد، كه جیا له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی كه له ماڵی هومام حه‌موودی ئه‌نجام درا، شه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له ماڵی نووری مالیكی ئه‌نجام دراوه و باس له ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو كراوه و یه‌كێك له پێشنیازه‌كانیش ئه‌وه‌یه پێنج وه‌زاره‌تی به قه‌واره‌كه‌ی سوودانی بدرێ و باسم به‌دریش ببێته سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ
"شه‌فه‌ق نیوز" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ماڵی مالیكی جیا له خۆی، عامر فه‌یاز و موحسین مه‌نده‌لاوی و ئه‌بو ئالا وه‌لائی تێیدا به‌شداربوون و گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو له نێو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و میكانیزمی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له حكوومه‌تی نوێی عێراق كراوه.
زیاتر گوتی، به‌شدارانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌رییه‌ك ڕێككه‌وتوون كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مووی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌یخه‌نه ڕوو، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه پێنج وه‌زاره‌ت به قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، بدرێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا باسم به‌دری وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به كۆده‌نگی كاندید بكرێت.
له نێو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به سوودانی ده‌درێ، پشكی شیعه له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی تر له‌خۆ ده‌گرێت. هاوكات هه‌مووان ڕێكده‌كه‌ون له‌وه‌ی دۆسیه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو نه‌كرێته‌وه و كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بدرێت، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌مووان دێ، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.