دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو شاندێكی
ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته پاكستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو له‌گه‌ڵ عاسم مونیر سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی پاكستان كۆ ببنه‌وه و وه‌ڵامی تاران بۆ مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدرێته‌وه.
له سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاگربه‌سته دوو هه‌فته‌ییه‌كه له 22ی ئه‌و مانگه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ و هه‌وڵی زۆر درا كه گه‌ڕی دووه‌می دانیشتن له نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی په‌یامێكی ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كان و ده‌سپێشخه‌رییه‌كان نه‌دایه‌وه، دانیشتنه‌كه ئه‌نجام نه‌درا، دواتر تره‌مپ ئاگربه‌ستی درێژكرده‌وه و گوتی، چاوه‌روانی وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده شه‌وی ڕابردوو شاندی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه گه‌یشتنه ئیسلام ئاباد، به‌ڵام ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ڕه‌تی كرده‌وه كه دانیشتنی راسته‌وخۆ له نێوان شاندی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام بدرێت.
هه‌رچه‌نده كۆشكی سپی دووپاتی كرده‌وه كه ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌ت و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ له ئیسلام ئاباد كۆ ده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا ئێران ئه‌مه‌ی ره‌ت نه‌كرده‌وه، بگره سه‌رچاوه‌كانی پاكستانیش ڕایانگه‌یاند، كه هیچ نیازێك نییه كه عێراقچی و شاندی ئه‌مه‌ریكا له ئیسلام ئاباد یه‌ك ببینن و كۆ ببنه‌وه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی پاكستان نه‌یانشارده‌وه، كه عێراقچی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه، كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا له ڕێی پاكستانه‌وه به تارانی گه‌یاندبوو.
پێشتر تره‌مپ بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتی كرده‌وه، كه ئێران ئاماده‌یه ده‌سپێشخه‌رییه‌ك بخاته ڕوو كه ئامانج لێی به‌دیهێنانی داواكانی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وان ده‌سپێشخه‌رییه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو و ئێمه‌یش ده‌یبینین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی ڕوو ده‌دات.