وه‌زیرێكی حكوومه‌تی توركیا ئاشكرای كرد، كه ئه‌نكه‌ره هیچ گرفتی نییه له به‌شداریكردن له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كانی گه‌رووی هورمز، دوای گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتن.
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا له له‌نده‌ن قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان كرد و گوتی، ئه‌نكه‌ره تاوتوێ به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی چێنراو له گه‌رووی هورمز ده‌كات، له‌وكاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتنی ئاشتی ده‌گه‌ن.
زیاتر گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه تیمی ته‌كنیكی ده‌سبه‌جێ كار بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان بكه‌ن، دوای گه‌یشتنی هه‌ردوو وڵات به ڕێككه‌وتن، توركیا ئه‌و هه‌وڵانه زۆر به ئه‌رێنی ده‌بینێت و به ئه‌ركێكی مرۆیی ده‌زانێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی فیدان گوتی، ئه‌ركی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی كۆمه‌ڵێك وڵاتی جیا جیای دنیا ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌نكه‌ره هیچ لارییه‌كی نییه كه به‌شداری ئه‌و تیمه بكات و ببێت به به‌شێك له‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی كه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌درێت.
به‌ریتانیا و فڕه‌نسا ده‌سپێشخه‌ریه‌كیان بۆ وڵاتان كردووه، تا پلانێكی سه‌ربازی ورد و تۆكمه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان له گه‌رووی هورمز دابڕێژن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌ره‌تا به ڤیدیۆ كۆنفڕانس له‌گه‌ڵ 30 وڵاتی دنیا گفتوگۆیان كرد و دواتر شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاتانه له هه‌فته‌ی رابردوو دوو ڕۆژ له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه، تا پلانێكی تۆكمه دابڕێژن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانی خۆی خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش رۆبۆتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان له نێو گه‌رووی هورمز بڵاو ده‌كاته‌وه، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، كه ته‌قه له هه‌ر كه‌شتییه‌ك بكه‌ن كه بیه‌وێ مین له گه‌رووی هورمز بچێنێت.