ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به هه‌وڵدان بۆ سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ی نێو ناتۆ ده‌كات، كه پشتیوانیان له جه‌نگی دژی ئێران نه‌كردووه و دیارترینیشیان هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامیه‌تی ئیسپانیایه له ناتۆ.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاژانسی
ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به بژاره‌كانی بۆ سزادانی ئه‌ندامانی ناتۆ كردووه، كه كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایان له جه‌نگی دژی ئێران نه‌كردووه، یه‌كێك له بژاره‌كانیش هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامیه‌تی ئیسپانیایه له ناتۆ و پێداچوونه‌وه‌یه به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به داواكانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ربه‌خۆی دوورگه‌ی فۆكلاند.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاو بكرێته‌وه و بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ، په‌یام له ئیمه‌یلێكی ناوخۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌ته‌وه و ناوه‌رۆكی ئیمه‌یله‌كه‌یش بریتییه له بژاره سیاسییه جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌لبریدج كۆلبی بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی ئاماده‌ی كردووه و تێیدا بێهیوایی خۆی به‌رانبه‌ر به ناتۆ پێشانداوه.
هاوكات به وردی بژاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سزادانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ناتۆ كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایان له شه‌ڕ دژی ئێران نه‌كردووه و تا ئێسته‌یش ڕوون نییه كه ئه‌مه‌ریكا كه‌ی به فه‌رمی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرێته‌به‌ر.