له‌میانه‌ی ئێواره‌خوانێك بۆ په‌یامنێرانی ده‌زگه‌كانی میدیاكان له كۆشكی سپی به ئاماده‌بوونی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه‌سێك به چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر هۆڵی ئێواره‌خوانه‌كه و ئه‌مه‌یش وایكرد كه هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنی تره‌مپ له ڕێوشوێنێكی ته‌ناهی تونددا ببه‌نه ده‌ره‌وه و هێرشبه‌ره‌كه‌یش بگرن.
ئه‌و
ڕووداوه له هۆتێل هیلتن له واشنتن ڕوویدا، كاتێك تره‌مپ و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی له هۆڵێكی هۆتێله‌كه‌دا ئێواره‌خوانێكیان بۆ په‌یامنێری ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه به‌رده‌وام له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی كۆشكی سپی ئاماده ده‌بن، ڕێكخرا بوو.
به‌رپرسێكی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی "ئێف بی ئای" گوتی، كه‌سێكی چه‌كدار هه‌وڵی بڕینی به‌ربه‌سته ته‌ناهییه‌كانی له ئێواره‌خوانه‌كه داوه و ته‌قه‌ی له ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنی كردووه، به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بگیرێت.
فۆكس نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه چه‌كداره‌كه هه‌وڵی بڕینی خاڵێكی پشكنیكی ته‌ناهی داوه و ئه‌ویش هه‌ڵگری چه‌ك بووه، به‌ڵام هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنی گرتوویانه به‌ر له‌وه‌ی بگاته نێو هۆلی ئێواره‌خوانه‌كه.
له ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاته هێزه‌كانی خزمه‌تگوزاری نهێنی ڕێوشوێنی ته‌ناهی توندیان گرته‌به‌ر، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و هێرشی تر، دواتر گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تر بۆ سه‌ر شوێنه‌كه نییه، دووباره پشێوییه‌كان كه‌م بوونه‌وه و ئێواره خوانه‌كه به‌رده‌وامی پێدرا.